ژیاننامه ی ماموسا نالی
نالی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری بابان و گه‌وه‌ره‌ترین شاعیری كرمانجی خوارووه.
نالی ناوی خدر (خضر)ه كوڕی ئه‌حمدی شاویسی ئاڵی به‌گی میكایلیه له‌گوندی خاك و خۆڵ ، له‌ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆته دنیاوه .
له ساڵی 1800ز له دایك بووه ، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی نراوه‌ته به‌ر خوێندنی حوجره له‌سه‌رتاوه ( قورئانی پیرۆز ورده‌كتێبی فارسی خوێندووه ، دواتر زانسته‌كانی تری قورئان و فه‌رمووده و صه‌رف نه‌حوو كه‌لام به‌لاغه‌و فه‌له‌ك و فیقهـ وسیره )ی خویندووه .
تاخوێندنی ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه و دواتر ( ئیجازه‌ی عیلمی )وه‌رگرتوو ، چه‌نده‌ها شوێن ولای چه‌نده‌ها مامۆستای باشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خوێندووه .
دوای ته‌واو بوونی خوێندنه‌كه‌ی (نالی) مه‌لایه‌كی باش و ڕۆشنبیرێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه بێجگه له زمانه‌كه‌ی خۆی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی به باشی زانیوه ، ته‌نانه‌ت شیعریشی پێ نووسیوون .
له‌ژیانیدا خزمه‌تێكی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه ، له‌دوای بیست و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی ، واته (له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1848ز) كوردستان جێده‌هێلێت و ده‌چێته حه‌ج ، وه‌ئێستاش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و ، دوای ته‌واو كردنی حه‌جه‌كه‌ی رووی كردۆته شام له ساڵی 1850ز تا كۆتایی ساڵی 1854ز نالی له‌شام بووه ، له‌و ماوه‌یه‌دا میرنشینی بابان ده‌رووخێت و ، ده‌نگ و باسی رووخانه‌كه‌ی پێده‌گات ، هه‌ست ده‌كات خۆشیه‌كه‌ی سلێمانی نه‌ما ، حه‌بیبه‌نه‌ما ، دۆست و ئه‌حبابه‌كانی وه‌كو جاران نه‌مان ، سوپاكه‌ی ئه‌حمه‌د پاشا تیاچوو ، سوپای رۆمی جێیانی گرته‌وه، ، (سالم)یش نه‌ك هه‌ر هانده‌ری نابێت كه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی به‌ڵكوتكای لێده‌كات نه‌شگه‌ڕێته‌وه ، وه‌كو له قه‌سیده‌كه‌یدا ده‌ڵێت :-
تو خوا بڵێن به‌و حه‌زره‌تی نالی ده‌خیلی بم
بــه‌و نه‌وعــه نه‌كا به‌سـوله‌یـمانییا گوزه‌ر
نالی نا ئو‌مێد بووه‌و به‌ناعیلاجی رووی له ئه‌سته‌مبوول كردووه‌و له‌وێ له‌لای ئه‌حمه‌د پاشای بابان ئه‌بێ ... له‌گه‌ڵ پیاوه كورده‌كانی تر ژیانێكی خۆش و ئه‌دیبانه‌یان له‌دیوه‌خانی ئه‌حمه‌د پاشادا رابواردووه‌و ، هه‌موویان به مامۆستا بانگیان كردووه.
له كۆتایی ساڵی 1873ز له شاری ئه‌سته‌مبوول كۆچی دوایی كردووه ، له گۆڕستانی قه‌رج ئه‌حمدی ئه‌و شاره ته‌رمه‌كه‌یان به‌خاك سپارد.
ئه من موسلمم خه لكي شاري مه ريوان هيوادارم ئه و كه سانه ي كه سه يري وبلاگه كه م ده كه ن له ته واوي بواری ژيانيان دا هه ر سه ر كه و تو بن , باشي يان خرا پي ئه م وبلاگه بلين تاكو له سه ر ئه م وبلاگه زياتر كار بكه م و به دلتان بيت .