خۆشه‌ویستی (جه لال مه له كشا)

خۆشه‌ویستی من!

چۆن به‌رایی دا،

چاوه‌کانت وا ببینێ من به‌ ته‌نیایی

خۆ دڵی من کۆتری بن گوێسوانه‌ی چاوه‌که‌ی تۆ بوو!

نه‌تده‌زانی من به‌ بێ تۆ

ڕۆحی نه‌سره‌وتم؟

وه‌ک گوڵی نێو شۆره‌کاتی وه‌رزی بێ باران

زڕ ده‌ژاکێ، سیس ده‌بێ، ده‌مرێ!

سه‌د مه‌خابن من ئه‌وینداری هه‌ژار و تۆ له‌ خۆبایی...

ئێسته‌ سه‌رگه‌ردان...

وا ده‌پێوم کوێره‌ڕێی سه‌ختی ژیانی تووش

توێشه‌ خاڵی، ده‌س به‌تاڵ و قاڵبێکی بێ دڵ و هه‌ستم!

ئیتر ئه‌م تاڵاوه‌ باده‌ش، ئۆقره‌ نابه‌خشێ

من ته‌ژی ده‌ردم

 نوقمی هاڵاوی خه‌یاڵم

شاعیرێکی شه‌وگه‌ڕی مه‌ستم

 ڕه‌نگه‌ نه‌مناسیته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ بمبینی!

 به‌فری وه‌رزی خه‌م

 دۆڵی دڵمی کردووه‌ جێگه‌ی ڕنووی ماته‌م

ون بووه‌ سیمای لاوه‌تیم، ته‌نیا

تاپۆیه‌ک ماوه‌...

تاپۆیه‌کی نێو مژێکی خۆڵه‌مێشی خه‌م!

ڕه‌نگه‌ چاره‌نووسی من وابێ

وه‌ک چلۆن ته‌نیا له‌ دایک بووم

هه‌ر به‌ته‌نیاش ڕابوێرم ژین

تازه‌ ئاخر هه‌ر به‌ ته‌نیایی

سه‌ر بنێمه‌ باوه‌شی مه‌رگ و

بایه‌قوش له‌ کاولاشی نێو دڵی خۆمدا

بۆم بخوێنێ ئایه‌تی یاسین

خۆشه‌ویستم! کاتێ من مردم

قه‌د مه‌پرسه‌ چۆن به‌ بێ تۆ ژینم تێپه‌ڕ کرد

ژین نه‌بوو، هه‌ر ساته‌ مه‌رگێ بوو

قه‌ت هه‌واڵی شوێنی مه‌رگ و گۆڕه‌که‌م له‌ که‌س مه‌پرسه‌، به‌س

من به‌ڵینم برده‌ سه‌ر، په‌یمانه‌که‌م نه‌شکاند

کاتی مه‌رگیش دوا هه‌ناسه‌م هه‌ر به‌ یادی تۆوه‌ هه‌ڵکێشا

دوا وشه‌م هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوه‌که‌ی تۆ بوو!

بی قه رار (جه لال  مه له کشا)

زۆر هه وڵ ‌ئه ده م

ره مزی ئه وین له نێو دڵما بشارمه وه

نه کا له پڕ ئه وین کوژێ

شوێن پێی ئاسکی سڵی ده شتی خه یاڵ هه ڵکات!

خامه ی یاخی ئۆقره ناگرێ

رازه کانم ئه درکێنێ

بێ قه رارم

وه ک مۆم له نێو ئاگردانی ئه وینێکا هه ڵکورماوم!

تۆ ده ریامی

منیش زامێکی ناسۆرم

تینووی قۆمێ،تنووکه ێی

چۆرێ ئاوم!

جه لال مه له کشا


ره‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم

سه‌رم بكه‌ن به‌بنچینه‌ی مناره‌تان

وه‌رن بمكه‌ن به‌حه‌للاجیَ

بۆ سه‌مای سه‌ر قه‌ناره‌تان

تاقه‌شیعریَكم ناتوانن ده‌سته‌مۆكه‌ن

له‌گیَژه‌نی هه‌ستی خۆمدا نوقمه‌سارم!

ببن به‌خوا توورِتان ده‌ده‌م

خوای ئیَوه‌ ناپه‌رستم

نابم به‌به‌رد سه‌ری خه‌ڵكم پیَ بشكیَنن

نابم به‌دار بۆ فه‌لاقه‌

چقڵی ئیَوه‌ قه‌ت نارِویَ

له‌ناوبیَستانی سه‌د ته‌رزم

بۆ ئیَوه‌ قه‌ت لینی نابیَ

خامه‌ی ره‌نگینی سه‌ربه‌رزم

سه‌ختم ویَنه‌ی پۆڵاو ئاسن

شه‌پۆلیَكی شیَت و یاخیم

خه‌وی به‌نده‌ر ئه‌شیَویَنم

دیلم ده‌كه‌ن هانیَ ده‌ستم

ئه‌وه‌ش گه‌ردن هه‌ڵمواسن.

جه لال مه له کشا

شیعره‌كانم

بوون به‌گوڵ و

كه‌نیشكه‌كانی ئه‌مشاره‌چه‌پك چه‌پك

كردیان به‌هه‌دیه‌ی دڵداری

به‌ڵام هه‌رگیز كچیَ نه‌هات

بڵیَ جه‌لال:

ئه‌ی خۆت بۆ هیَنده‌ خه‌مباری؟!

جه لال مه له کشا

... چل ساڵه‌ من

ته‌رمی خۆمم له‌كۆڵ ناوه‌

ده‌یگیَرِم و ئه‌شك ئه‌رِیَژم

ریَگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌برِم

بستیَ خاكم ده‌ستناكه‌ویَ

ئه‌م جه‌سته‌ پرِ له‌ئازاره‌ی

تیا بنیَژم!

جه لال مه له کشا

بووم به‌شاعیر

ده‌ردو ئازارم هه‌ڵبژارد

له‌كارگه‌ی چه‌وساوه‌كانا

شیعره‌كانم كرده‌ تفه‌نگ

به‌ڵیَنم داوه‌ چه‌پكیَ تیشك

له‌خۆر بدزم

بیده‌م له‌پرچی شه‌وه‌ زه‌نگ!


جه لال مه له کشا

ده‌پرسی بۆ
خۆم خسته‌ ناو ئه‌م فه‌رته‌نه‌؟
من ده‌مه‌ویَ
به‌گاسنی وشه‌ی شیعر
وه‌رزی تازه‌ بكیَڵمه‌وه‌
بۆ چاندنی زه‌رده‌خه‌نه‌.

جه لال مه له کشا

ئاخۆ ده‌بیَ،
ئه‌و رۆژه‌بیَ
كاوه‌ی كورِم
جانتای سه‌فه‌ر كاته‌ شانی؟
ده‌ڵالانی به‌ر گاراژی شاری سنه
هاورابكه‌ن:
سلیَمانی، س
لیَمانی!

بون (شیعری ره نج سه نگاوی)

ئەگەر بڵێم شەوانە بۆ ئەستێرە و مانگ باسم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە دڵمدا وەک نەمرێک پەیکەرم بۆ دروست کردویت..
ئەگەر بڵێم ھەرگیز پێکە شەرابێکم بێ تۆ نەخواردوەتەوە..
...لەگەڵ خۆمدا بۆ ھەموو مەیخانەکانی شارم بردویت..
ئەگەر بڵێم ھەمو شەوێ بەر لە نوستن ماچم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە ھەر کوێ بۆنم کڕیبێت..
ئەبێ پێشان جارێ بۆنی قاوە بکەم!
چونکە ھێندە بۆنم کردویت..
من ئەزانم باوەر ناکەیت!
ئەزانی بۆ ؟!
چونکە عەشق وەکو من شێتی نەکردویت!
ھەرچی ھەستی دوری ھەیە لێی نەبردویت!
چونکە تۆ ھێندە عاشق نیت ھەڵممژیتە ناختەوە!
ئەو کاتەی ئاخ ھەڵئەکێشیت..
چونکە تۆ ھێشتا ناتوانیت..
بە برژانگت لەسەر دیوار..
وێنەی چاوی من بکێشیت!


 

شیعریک له ماموستا جه لال مه له کشا

شه هید
کاتی زانیان
دلت پاپوری ئه وینه وبو گه یشتن
به به نده ری خوشه ویستی
ده ریای شه خته و سه هول ئه بری
کاتی زانیان هاتن سینگتیان هه لدری !
دلت پردیکه پان و پور
به ره و ناخی میژووی جیهان
ده ستی کویستانت گرتووه و
له قولایی مه رگ و خوینا
ئه یبه ی به ره و کوشی ژیان
په رده ی وه رزی زریان ئه دری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
بورکانه دامراوه کان ئه خروشینی
بوومه له رزه خنکاوه کان
له ناو خوینتا ئه جوینه وه
نه خشه ی جیهان ئه شیوینی
سنووره کان له ژیر پیتا ئه تویته وه
وه ک بلیسه ی کلپه ی ئاگر
له ناو شه وه زه نگا ئه گری
هاتن سینگتیان هه لدری !


کاتی زانیان

ناوت بوه به جوانترین وشه ی ئه وین
دلداره کان ئه بزوینی
ده نگت بووه به چه پکه تیشک
شه وی چلکن ئه شله قینی
شانت داوه به ژیر خه می نیشتماناو
فرمیسک له چاو هه ژار ئه سری
هاتن سینگتیان هه لدری !

کاتی زانیان
کویستانت کردووه هیلانه
به شمشالی لووله ی تفه نگ
دلداره کان بو جیژوانی چیا ئه چری
هاتن سینگتیان هه لدری !
هاتن سینگتیان هه لدری !

جه لال مه له کشا

سالی 1368 سنه
 

شیعریک له هه ستیار

بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م

له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا

پیاسه ی دڵداری نه که م

به ڵام که چاوه کانتم دی

دڵم

خۆی بوو به کۆڵانێک

بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ