نالی
ڕەفێقان ! من ئەوا ڕۆییم لە لاتان
لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
بێڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین
لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان
مەڵێن کەڵکی نەبوو ، جەهەننەم!
سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان
سەفەرمان چونکە ڕێی هاتا و نەهاتە
دۆعامان بۆ بکەن ئێوە و خوداتان!
منم سەرکردەتان بۆ لە شکری غەم
دەترسم من بڕۆم ، بشکێ سوپاتان
شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان
ئەوەند ئەرجوو دەکا (نالی) کە جارجار
بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان
لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
بێڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین
لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان
مەڵێن کەڵکی نەبوو ، جەهەننەم!
سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان
سەفەرمان چونکە ڕێی هاتا و نەهاتە
دۆعامان بۆ بکەن ئێوە و خوداتان!
منم سەرکردەتان بۆ لە شکری غەم
دەترسم من بڕۆم ، بشکێ سوپاتان
شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان
ئەوەند ئەرجوو دەکا (نالی) کە جارجار
بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۳۹۵/۱۱/۰۵ ساعت توسط ..:: مسلم معروفی ::..
|
ئه من موسلمم خه لكي شاري مه ريوان هيوادارم ئه و كه سانه ي كه سه يري وبلاگه كه م ده كه ن له ته واوي بواری ژيانيان دا هه ر سه ر كه و تو بن , باشي يان خرا پي ئه م وبلاگه بلين تاكو له سه ر ئه م وبلاگه زياتر كار بكه م و به دلتان بيت .