کاروان (جه لال مه له کشا)
كاروان! كاروان!
كێ نوستووه؟ كێ بێداره؟
ئەم ڕێگایەی پێدا دەچن،
هەر ڕێگا كۆنەكەی پاره
دەور و بەرتان گورگه لووره
چەقەڵ كاسەی سەر و گۆشتی دڵتان ئەخوا
ئەوەنده تاریكی چڕه،
جندۆكه كۆرپەتان دەدزێ،
پێ نازانن
چاوتان له ناو تاریكیدا،
تا ئەم خواره هەتەر ناكات
بیرتان ئاسمانێكی تەسكه
هێنده بەرچاوتان تاریكه،
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ
هەر به تەشیه كۆنەكەتان دەیڕێسن و
له بیری نوێ،
سڵ و سرك،
هەر ئەڕۆن و هەر به ناقی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن
چراكانیش كز ئەسووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن
كاروان! كاروان!
هۆ كاروانی سەر لێ شێواو!
له شەوگاری ئەنگوسته چاو
گۆچانی شك دەلاقەیەك ناكاتەوه
مەشغەڵ مەشغەڵ،
مەشغەڵی بیر، چرای ئەندێشەتان هەڵكەن
ڕێگا و ڕەوتێ هەنگاوەكانتان بگۆڕن
ئەم ڕێگایەی پێدا دەڕۆن،
زۆر كاروانی پێدا ڕۆی و نەهاتەوه
كاروان! كاروان!
بۆ كوێ دەڕۆن!؟
ئەم هەورازەی وەك مێرووله
پێدا ڕێكچەتان بەستووه،
دەتانباته هەڵدێرەكەی ساڵی پێشوو
ئەو بنارەش
وا به ئێسك و كاسەی سەرتان داپۆشراوه،
دەگاتەوه بەفرەچاڵی كلیلەی ڕندوو
كاروان! كاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
كاروان! كاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
كێ نوستووه؟ كێ بێداره؟
ئەم ڕێگایەی پێدا دەچن،
هەر ڕێگا كۆنەكەی پاره
دەور و بەرتان گورگه لووره
چەقەڵ كاسەی سەر و گۆشتی دڵتان ئەخوا
ئەوەنده تاریكی چڕه،
جندۆكه كۆرپەتان دەدزێ،
پێ نازانن
چاوتان له ناو تاریكیدا،
تا ئەم خواره هەتەر ناكات
بیرتان ئاسمانێكی تەسكه
هێنده بەرچاوتان تاریكه،
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ
هەر به تەشیه كۆنەكەتان دەیڕێسن و
له بیری نوێ،
سڵ و سرك،
هەر ئەڕۆن و هەر به ناقی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن
چراكانیش كز ئەسووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن
كاروان! كاروان!
هۆ كاروانی سەر لێ شێواو!
له شەوگاری ئەنگوسته چاو
گۆچانی شك دەلاقەیەك ناكاتەوه
مەشغەڵ مەشغەڵ،
مەشغەڵی بیر، چرای ئەندێشەتان هەڵكەن
ڕێگا و ڕەوتێ هەنگاوەكانتان بگۆڕن
ئەم ڕێگایەی پێدا دەڕۆن،
زۆر كاروانی پێدا ڕۆی و نەهاتەوه
كاروان! كاروان!
بۆ كوێ دەڕۆن!؟
ئەم هەورازەی وەك مێرووله
پێدا ڕێكچەتان بەستووه،
دەتانباته هەڵدێرەكەی ساڵی پێشوو
ئەو بنارەش
وا به ئێسك و كاسەی سەرتان داپۆشراوه،
دەگاتەوه بەفرەچاڵی كلیلەی ڕندوو
كاروان! كاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
كاروان! كاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
+ نوشته شده در شنبه ۱۳۹۰/۱۲/۲۰ ساعت توسط ..:: مسلم معروفی ::..
|
ئه من موسلمم خه لكي شاري مه ريوان هيوادارم ئه و كه سانه ي كه سه يري وبلاگه كه م ده كه ن له ته واوي بواری ژيانيان دا هه ر سه ر كه و تو بن , باشي يان خرا پي ئه م وبلاگه بلين تاكو له سه ر ئه م وبلاگه زياتر كار بكه م و به دلتان بيت .